«هیوا»، ئه‌و ڕێگا هێمن و ئاسایشه‌ى كه ده‌مانگه‌یه‌نێته نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌رده‌گار و ڕێگاكانى گه‌یشتن به په‌روه‌رێن هێنده زۆرن، ئه‌گه‌ر هیوایه‌ك نه‌بێت بۆ دیتنى خالق، ئه‌وه كه‌س ئه‌و ڕێگه‌یه‌ى پێنابڕێت. هه‌میشه هیوا وه‌ك هه‌ساره مرۆڤ ڕاده‌كێشى و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ترس، وه‌ك قامچییه‌ك به‌نده ده‌پوكێنێته‌وه.
«خوداى گه‌وره له‌جێى گومانى به‌نده دایه»:
به‌نده‌گى و په‌رستش له‌هه‌ناوى «هیوا»وه ته‌واو جیاوازتره له ترس... هیوا بۆنى خۆشه‌ویستى لێ دێت و هیچ له‌و سه‌رتر نیه، به‌ڵام ترس بۆنى ڕقى لێ دێت. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كى ڕه‌سوڵى سه‌روه‌رمان ده‌هێنێته‌وه «نه‌كوا كه‌ستان بمرێ و گومانى چاكه به خوداى نه‌با، فه‌رمووى خودا ده‌ڵێ: من له‌وێم كه به‌نده پێى وایه هه‌م، بڵێ هه‌ر گومانێك كه پێت خۆشه به من ببه.»
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌یه‌كێك له هاوه‌ڵانى فه‌رموو له كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا وتى «چۆن خۆت ده‌بینى»؟ وتى له گوناهه‌كانم ده‌ترسم و هیوام به به‌زه‌یی خودایه، فه‌رمووى هه‌ر كه‌س له‌م كاته‌دا ئه‌م دووه‌ى له‌دڵدا كۆبوویه‌وه، په‌روه‌ردگار له‌و شته‌ى ده‌ترسێ ده‌یپارێزێت و به‌و شته‌ى هیواى پێیه شادى ده‌كاته‌وه.
بۆ عاشقان لێك داده‌بڕێن؟
باسمان له باس و خواسى دابڕانى دوو عاشقى سه‌رمه‌ست به یه‌كمان بۆ ده‌كا كه یه‌عقووبی نه‌بی و یووسف ڕاستگۆى كوڕى نازداریه‌تی. په‌روه‌ردگار وه‌حى بۆ یه‌عقووب (ع.س) ده‌نێرێت و ده‌فه‌رموێت: «ده‌زانى بۆ چه‌ناى چه‌ند ساڵ یووسفمان لێ دابڕیت، چونكه وتت : «اخاف ان یأكله الژئب» بۆچى ترست له گورگ هه‌بوو، هیوات به‌من نه‌بوو؟؟ بیرت له بێ‌ئاگایی براكانی كرده‌وه، كه‌چى بیرت له پاراستنى من نه‌كرده‌وه!»
خودا لاى خه‌ڵكى خۆشه‌ویست بكه‌ین، له ڕێى خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌عوه و بنگه‌واز بكه‌ین:
په‌روه‌ردگار وه‌حى بۆ داود پێغه‌مبه‌ر(ع.س) ده‌نێرێت و پێى ده‌فه‌رموێت: «له دڵى خه‌ڵكیدا خۆشه‌ویستم بكه. وتى چۆن خۆشه‌ویستت بكه‌م؟ فه‌رمووى: به‌زه‌یی و دڵۆڤانیم بخه بیریان، چونكه جگه له چاكه چی‌تریان له من نه‌دیوه.»
ڕاسته‌قینه‌ى هیوا:
ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى چاكه له داهاتوو بكات به‌م چاوه‌ڕوانییه ده‌ڵێن هیوا.
هیواى ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه تۆوێكى چاك بچێته ناو خاكێكى نه‌رم و له‌بار، ئه‌و خاكه له هه‌رزه‌گیا بژار بكات له به‌رد و دڕكى پاك بكاته‌وه، له‌كاتى خۆیدا ئاودێرى بكات، چاوه‌ڕوان بێت به‌رى چاك بگرێت، په‌روه‌ردگار له‌سه‌رما و سۆڵه و ته‌رزه بیپارێزێت، ئه‌م چاوه‌ڕوانییه پێى ده‌ڵێن «هیوا».
هۆیه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى هیوا:
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌نێو تاواندا نغرۆ بوون و ئومێدى ڕزگاربوونیان به خۆیان نه‌ماوه یان كه‌سێك بێ ئه‌ندازه ئازار ده‌كێشیت و عیباده‌ت ده‌كا، به‌ڵام هه‌ست ده‌كا قبوڵ نیه، ئه‌مانه له‌هه‌موو كه‌س زێده‌تر پێویستیان به «هیوایه»، جا ئه‌مه‌ش به په‌ندوه‌رگرتن له دروستكراو و سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانى دونیا و نیعمه‌ته‌كانى ئه‌وه‌ى له‌مانه ڕابمێنێت، دڵۆڤانی و هیوا و به‌زه‌ییه‌ك ده‌بینێت كه جێگا بۆ هیچ نائومێدییه‌ك ناهێڵیته‌وه. هه‌روه‌ها ڕامان و تێفكرین له نێو ئایه‌ته‌كانى خوداى گه‌وره: «لا تقنطوا من رحمة الله إن الله یغفر الذنوب جمیعا إنه هو الغفور الرحیم»، «ويسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْض»، «وإن ربك لذو مغفرة للناس على ظلمهم»
ئه‌مانه و چه‌ندان ئایه‌تى دیكه هیوابه‌خشى له ڕاده‌به‌ده‌رن، كه له ڕێیه‌وه هیوا ئه‌بێته هه‌وێنى عیباده‌ت و خوا ناسیمان، ئیدى لێره‌وه خودا ئه‌بێته جوانترین و باڵاترین و ئازیزترین په‌رستراو.
بۆچوونه‌کان